دید  

كۆلێجى زمان كارده‌كات به‌ ئاراسته‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى و زانستى تاك هه‌روه‌ها پێدانى زیاترین زانیاریی په‌یوه‌ست به‌ بابه‌ته‌كانى خوێندنى (ئه‌ده‌ب و زمان) تا ببێته‌ كۆلێجى نموونه‌یى و یه‌كه‌م له‌و بوارانه‌دا له‌سه‌ر ئاستى نه‌ك ته‌نها زانكۆى گه‌شه‌پێدان و زانكۆكانى ترى كوردستان، به‌ڵكو رابه‌ر بێت له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست .

 

په‌یام

هه‌روه‌ك كۆێجمان خاوه‌نى په‌یامى زانستى ئه‌كادیمی به‌رزه‌ له‌ دووتوێى شه‌به‌نگێك له‌ زانست و مامه‌ڵه‌ و ئاكار و گه‌لێك چه‌مكى جوانى دیكه‌ و راهێنانى خوێندكارانى له‌سه‌ر بوون به‌ رابه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ چ له‌ بوارى زانستیى و چ كه‌سێتیشدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌خت له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى زانست و ئاكار ده‌كات له‌پێش بروانامه‌ .