بەروار :2016/05/19 سەردان: 1661

کورتەگەشتێکى خوێندکاران بۆ هاوینەهەوارى قۆپى قەرەداغ


پاش تەواوبوونى وانەکانى بەشە بەیانیانەکان و بەر لە دەستپێکردنى دەوامى ئێواران، کۆلێجى زمان بەهارە گەشتێکى بۆ خوێندکاران رێکخست بۆ هاوینەهەوارى (قۆپى قەرەداغ) و لە کەشێکى هاوڕێیانەى نێوان خوێندکاران و مامۆستایاندا چەند ساتێکی لەیادنەکراویان بۆ دەفتەرى تۆمارى یادەوەرەیەکانیان زیادکرد. لە میانەى گەشتەکەدا، بەڕێز راگرى کۆلێجى زمان دەستخۆشى لە خوێندکاران کرد بۆ پابەندبوونى تەواویان بە رێنماییە زانستى و ئەکادیمیەکان و بەردەوامیان لە خوێندنى وانەکانیان بە باشترین شێوە، هاوکات هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن لە تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵ.