بەروار :2017/03/07 سەردان: 469

بەشی عەرەبی گەیشتە یاری كۆتایی و لە بردنەوەی جامەكە نزیك بۆتەوە


لە چوارچێوەی خولی تۆپی پێی بەش و قۆناغەكانی كۆلێجەكانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٧ی ئازاری ٢٠١٧، لە قۆناغی پێش كۆتاییدا هەر دوو تیپی بەشی عەرەبی كۆلێجی زمان و بەشی ژمێریاری كۆلێجی كارگێڕی و ئابوری لە یاریەكی یەكلاكەرەوەدا بەیەك گەیشتن. لە یاریەكەدا، بەشی عەرەبی ئاستێكی بەرزی نیشاندا. یاریەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی بەشی عەرەبی كۆتایی هات. بەم جۆرەش بەشی عەرەبی گەیشتە قۆناغی كۆتایی و، وا بڕیارە بەرامبەر بە براوەی یاری نێوان دوو بەشی كۆلێجی كارگێڕی و ئابوریدا، لە داهاتوویەكی نزیكدا یاری بردنەوەی جامەكە ئەنجام بدەن.

گۆڵەكانی بەشی عەرەبی بەم شێوەیە تۆماركران:

گۆڵی یەكەم _ خولەكی هەژدە (گێمی یەكەم)_ محمد فریاد

- گۆڵی دووەم - خولەكی بیست (گێمی یەكەم) - محمد فریاد 

- گۆڵی سێهەم - خولەكی بیست و یەك (گێمی دووەم)- ئاكام فەریق

پیرۆزە لە بەشی عەرەبی و لە كۆلێجی زمان. بە هیوای بردنەوەی جامەكە.