خوێندکارانی قۆناغی دوو شانۆگەرییەک نمایش دەکەن

2016/03/08



وەک چالاکییەکی بابەتی دراما، خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی ئینگیلزیی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، شانۆگەرییەکیان پێشکەش کرد.

بەئامادەبوونی راگری کۆلێجی زمان، بەرێز د. رەئوف کەریم و هەردوو سەرۆک بەشی ئینگیلزیی بەیانیان  و عەرەبی بەیانیان، خوێندکارانی قۆناغی دووی بەشی ئینگلیزیی شانۆگەریی "جیابوونەوە"یان نمایش کرد.

شانۆگەرییەکە لەچیرۆکێکی چیرۆکنووس ئارام کاکەی فەلاح وەرگیرابوو، رێنوار نەجم داڕشتنەوەی دەق و کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدابوو. هەریەک لەخوێندکاران؛ سیڤەر مستەفا، ئەحمەد خدر، شێنێ یاسین، باڤێڵ کامەران هەروەها عومەر ئەمین وەک ئەکتەر رۆڵیان دەگێڕا. کاری دیکۆر و دەنگیش بەڵێن حسێن ئەنجامی دابوو.

لەدوای نمایشکردنی شانۆگەرییەکە، لەوتەیەکیدا ڕاگری کۆلێج، وێڕای دەستخۆشیکردنی لە مامۆستای وانەی دراماو خوێندکارەکان بۆ ئەو کارە جوانەیان، رایگەیاند کە ئەو چالاکییە بەرهەمی ئەو سیستمە نوێیەیە کە کۆلێجی زمان پەیڕەوی دەکات و تێیدا جەخت لەسەر فێرکردن و گرنگیدان بە دەرخستنی توانای خوێندکاران دەدات و مامۆستایان دەستکراوەدەکات  لەچالاکیی و جوڵاندنی خوێندکاران لەپرۆسەی فێرکردندا.

لەکۆتاییشدا خوێندکاران سوپاسی مامۆستای دراما (سامان محەمەد)یان کرد کە هاوکاریان بووە بۆ ئەنجامدانی ئەو شانۆگەرییە.